هه‌فته‌نامه‌ی جام کوردی ( @jamekurdi ) Instagram Profile

jamekurdi

هه‌فته‌نامه‌ی جام کوردی

  • 1.6k posts
  • 2.2k followers
  • 2.9k following

هه‌فته‌نامه‌ی جام کوردی Profile Information

جام کوردی:
به‌ بێ به‌شداری فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی #کوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، پاش ڕێکه‌وتنه‌ سیاسییه‌که‌ی پارتی دیمۆکراتی #کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بێ به‌شداری فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی، دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر یه‌ک له‌ ڤاڵا فه‌رید و هێمن هه‌ورامی له‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ک سه‌رۆک و جێگری یه‌که‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش گه‌یشته‌ مونا قه‌هوه‌چی له‌ به‌ره‌ی تورکمانی.
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی ڕایگه‌یاندووه‌ به‌ بێ واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی سیاسی له‌ گه‌ڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم ده‌کشێته‌وه‌.

جام کوردی:
به‌ بێ به‌شداری فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی #کوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، پاش ڕێکه‌وتنه‌ سیاسییه‌که‌ی پارتی دیمۆکراتی #کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بێ به‌شداری فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی، دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر یه‌ک له‌ ڤاڵا فه‌رید و هێمن هه‌ورامی له‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ک سه‌رۆک و جێگری یه‌که‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش گه‌یشته‌ مونا قه‌هوه‌چی له‌ به‌ره‌ی تورکمانی.
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی ڕایگه‌یاندووه‌ به‌ بێ واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی سیاسی له‌ گه‌ڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم ده‌کشێته‌وه‌.
72 0 2 hours ago

Advertisements

حه‌فته‌نامه‌ی جام کوردی ژماره‌ی 172
#جام_کوردی
#جام_کوردی
@jamekurdi
@jamekurdi

حه‌فته‌نامه‌ی جام کوردی ژماره‌ی 172
#جام_کوردی
#جام_کوردی
@jamekurdi
@jamekurdi
71 0 4 hours ago

جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی # #ئێران پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی: سیاسه‌تی ئێران په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی #کوردستان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان به‌ تایبه‌ت بواری ئابوری.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #محه ‌ممه‌د_جه‌واد_زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی #ئێران و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونه‌وه‌.
زه‌ریف پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ #مه ‌سرور_بارزانی وتی: سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عێراق، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم و پرسی #سوریا وتووێژمان کردووه‌.
ناوبراو وتی: سه‌باره‌ت به‌ سوریا جه‌ختمان کرده‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌بێت ڕێز له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی #سوریا بگرن.

جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ##ئێران پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی: سیاسه‌تی ئێران په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی #کوردستان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان به‌ تایبه‌ت بواری ئابوری.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #محه‌ممه‌د_جه‌واد_زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی #ئێران و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونه‌وه‌.
زه‌ریف پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ #مه‌سرور_بارزانی وتی: سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عێراق، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم و پرسی #سوریا وتووێژمان کردووه‌.
ناوبراو وتی: سه‌باره‌ت به‌ سوریا جه‌ختمان کرده‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌بێت ڕێز له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی #سوریا بگرن.
74 0 16 February, 2019

Advertisements

جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ میدیایه‌کی ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ر هه‌وڵێکی سه‌ربازی له‌ دژی #ئێران به‌ واتای خۆکوژی دێت.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #محه ‌ممه‌د_جه‌واد_زه‌ریف له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی ئێن بی سی وتی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ که‌سانێک که‌ پێشتریش هانده‌ری شه‌ڕی عێراق بوون هه‌وڵی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران ده‌ده‌ن به‌ڵام من پێم وایه‌ که‌ له‌ ئاکامدا ئه‌و که‌سانه‌ عه‌قڵ به‌ سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت و له‌و ڕاستییه‌ تێده‌گه‌ن که‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران بۆ ئه‌وان وه‌ک خۆکوژی دێت.
زه‌ریف وتی: دژایه‌تیکردنی # #ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واوی حکومه‌ته‌که‌ی تره‌مپه‌وه‌ نییه‌، من ناڵێم که‌ حکومه‌تی #تره ‌مپ هه‌وڵی شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران ده‌دات به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی بیر له‌ بژارده‌یه‌کی وه‌ها ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ بۆچوونی من ئه‌وان تووشی شکستێکی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.

جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ میدیایه‌کی ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ر هه‌وڵێکی سه‌ربازی له‌ دژی #ئێران به‌ واتای خۆکوژی دێت.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #محه‌ممه‌د_جه‌واد_زه‌ریف له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی ئێن بی سی وتی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ که‌سانێک که‌ پێشتریش هانده‌ری شه‌ڕی عێراق بوون هه‌وڵی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران ده‌ده‌ن به‌ڵام من پێم وایه‌ که‌ له‌ ئاکامدا ئه‌و که‌سانه‌ عه‌قڵ به‌ سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت و له‌و ڕاستییه‌ تێده‌گه‌ن که‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران بۆ ئه‌وان وه‌ک خۆکوژی دێت.
زه‌ریف وتی: دژایه‌تیکردنی ##ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واوی حکومه‌ته‌که‌ی تره‌مپه‌وه‌ نییه‌، من ناڵێم که‌ حکومه‌تی #تره‌مپ هه‌وڵی شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران ده‌دات به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی بیر له‌ بژارده‌یه‌کی وه‌ها ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ بۆچوونی من ئه‌وان تووشی شکستێکی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.
122 0 15 February, 2019

جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ چاوپێکه‌وتنی #حه ‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی سووچی ئیدانه‌ی کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌که‌ی زاهیدانی کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ میدیاکانی #ڕووسیا ، #ڤلادیمیر_پوتین له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ #حه ‌سه‌ن_ڕۆحانی سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی #ئێران ، هاوخه‌می خۆیی بۆ گه‌ل و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند.
پوتین له‌ ده‌سپێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ #حه ‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی سووچی وتی: له‌ سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئێران ڕابگه‌ێنم، من هاوخه‌می خۆم به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ گه‌ل و حکومه‌تی #ئێران و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دووپات ده‌که‌مه‌وه‌.
سه‌رۆک کۆماری #ڕووسیا هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد له‌ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی #سوریا .

جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ چاوپێکه‌وتنی #حه‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی سووچی ئیدانه‌ی کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌که‌ی زاهیدانی کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ میدیاکانی #ڕووسیا، #ڤلادیمیر_پوتین له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ #حه‌سه‌ن_ڕۆحانی سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی #ئێران، هاوخه‌می خۆیی بۆ گه‌ل و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند.
پوتین له‌ ده‌سپێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ #حه‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی سووچی وتی: له‌ سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئێران ڕابگه‌ێنم، من هاوخه‌می خۆم به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ گه‌ل و حکومه‌تی #ئێران و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دووپات ده‌که‌مه‌وه‌.
سه‌رۆک کۆماری #ڕووسیا هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد له‌ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی #سوریا.
85 0 14 February, 2019

جام کوردی:
به‌رپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی #ئێران ڕایگه‌یاند وه‌ک ڕابردوو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان وه‌ڵامێکی توند له‌ #سوپای_پاسداران وه‌رده‌گرن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #لیوا_عه ‌لی_فه‌ده‌وی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی #ئێران سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران وتی: وه‌ڵامی ئێمه‌ تایبه‌ت به‌ جوغرافیای خۆمان نابێت و په‌یوه‌ندی به‌ جوغرافیای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌.
ناوبراو وتی: ئه‌م وه‌ڵامه‌ توندانه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردووش به‌رده‌وام هه‌بووه‌ و ئه‌مجاره‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تیرۆریستان وه‌ڵامێکی توند له‌ پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وه‌رده‌گرن.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: دوژمنان پاش خرۆشه‌ نیشتمانییه‌که‌ی گه‌لی ئێران و دووپاتکردنه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ شۆڕشی ئیسلامی و شکستی پیلانه‌کانیان په‌نایان بۆ ئه‌م کرده‌وه‌ ترسنۆکانه‌ هێناوه‌، چل ساڵه‌ که‌ ئێمه‌ بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ شه‌هید ده‌ده‌ین و شۆڕشی ئیسلامی و پاراستنیشی به‌رده‌وامه‌.
لیوا فه‌ده‌وی وتی: کاری گه‌وره‌، قوربانیی ده‌وێت و ئێمه‌ له‌م ڕێگایه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین.

جام کوردی:
به‌رپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی #ئێران ڕایگه‌یاند وه‌ک ڕابردوو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان وه‌ڵامێکی توند له‌ #سوپای_پاسداران وه‌رده‌گرن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #لیوا_عه‌لی_فه‌ده‌وی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی #ئێران سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران وتی: وه‌ڵامی ئێمه‌ تایبه‌ت به‌ جوغرافیای خۆمان نابێت و په‌یوه‌ندی به‌ جوغرافیای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌.
ناوبراو وتی: ئه‌م وه‌ڵامه‌ توندانه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردووش به‌رده‌وام هه‌بووه‌ و ئه‌مجاره‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تیرۆریستان وه‌ڵامێکی توند له‌ پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وه‌رده‌گرن.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: دوژمنان پاش خرۆشه‌ نیشتمانییه‌که‌ی گه‌لی ئێران و دووپاتکردنه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ شۆڕشی ئیسلامی و شکستی پیلانه‌کانیان په‌نایان بۆ ئه‌م کرده‌وه‌ ترسنۆکانه‌ هێناوه‌، چل ساڵه‌ که‌ ئێمه‌ بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ شه‌هید ده‌ده‌ین و شۆڕشی ئیسلامی و پاراستنیشی به‌رده‌وامه‌.
لیوا فه‌ده‌وی وتی: کاری گه‌وره‌، قوربانیی ده‌وێت و ئێمه‌ له‌م ڕێگایه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین.
88 0 14 February, 2019

Advertisements

جام کوردی:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی زاهیدان ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی ئێران تۆڵه‌ی گیانی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #به ‌هرام_قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، هاوخه‌می خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ڕاگه‌یاند.
قاسمی ڕایگه‌یاند: په‌نابردنی گرووپێکی تیرۆریستی پاڵپشتیکراو له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌، ئیراده‌ی گه‌ل و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌ به‌هێزتر ده‌کات و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆڵه‌ گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی گه‌لی #ئێران تۆڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌سێننه‌وه‌.

جام کوردی:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی زاهیدان ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی ئێران تۆڵه‌ی گیانی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #به‌هرام_قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی #ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، هاوخه‌می خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ڕاگه‌یاند.
قاسمی ڕایگه‌یاند: په‌نابردنی گرووپێکی تیرۆریستی پاڵپشتیکراو له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌، ئیراده‌ی گه‌ل و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌ به‌هێزتر ده‌کات و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆڵه‌ گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی گه‌لی #ئێران تۆڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌سێننه‌وه‌.
70 0 13 February, 2019

جام کوردی:
سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری #سه ‌عوودیا نهێنی 25 ساڵ په‌یوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و #ڕژێمی_زایۆنیستیی ئاشکرا کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، ڕۆژنامه‌ی میدل ئیست مۆنیتۆر ڕایگه‌یاند: باراک ڕابید ڕۆژنامه‌نووسی زایۆنیست له‌ گه‌ڵ تورکی فه‌یسه‌ڵ سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌عوودیا و 20 گه‌وره‌ به‌رپرسی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس وتووێژی کردووه‌ و که‌ناڵی 13 ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م ڕژێمه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و به‌رپرسانه‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌ که‌ وتووێژه‌کان‌ له‌ پێش چاوی کامێراکانه‌وه‌ بێت.
ڕۆژنامه‌که‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: فه‌یسه‌ڵ به‌ چه‌ندین جار وتووێژی له‌ گه‌ڵ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هه‌بووه‌ و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕیوه‌ که‌ به‌شداری به‌رنامه‌ی اسرار الخلیج بکات، به‌رنامه‌یه‌ک که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی #ڕژێمی_زایۆنیستی له‌ گه‌ڵ #سه ‌عوودیا، به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر ئاشکرا ده‌کات.

جام کوردی:
سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری #سه‌عوودیا نهێنی 25 ساڵ په‌یوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و #ڕژێمی_زایۆنیستیی ئاشکرا کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، ڕۆژنامه‌ی میدل ئیست مۆنیتۆر ڕایگه‌یاند: باراک ڕابید ڕۆژنامه‌نووسی زایۆنیست له‌ گه‌ڵ تورکی فه‌یسه‌ڵ سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌عوودیا و 20 گه‌وره‌ به‌رپرسی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس وتووێژی کردووه‌ و که‌ناڵی 13 ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م ڕژێمه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و به‌رپرسانه‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌ که‌ وتووێژه‌کان‌ له‌ پێش چاوی کامێراکانه‌وه‌ بێت.
ڕۆژنامه‌که‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: فه‌یسه‌ڵ به‌ چه‌ندین جار وتووێژی له‌ گه‌ڵ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هه‌بووه‌ و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕیوه‌ که‌ به‌شداری به‌رنامه‌ی اسرار الخلیج بکات، به‌رنامه‌یه‌ک که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی #ڕژێمی_زایۆنیستی له‌ گه‌ڵ #سه‌عوودیا، به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر ئاشکرا ده‌کات.
77 0 13 February, 2019

جام کوردی:
دژایه‌تی عێراقییه‌کان بۆ بوونی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی #ئه ‌مریکا له‌م وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی #عێراق له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی #ئه ‌مریکا له‌م وڵاته‌ وتی: وڵاتی ئێمه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا نییه‌.
عه‌مار کازم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ عێراق بنکه‌ی سه‌ربازی #ئه ‌مریکا نییه‌ و ڕێکه‌وتنێک بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق واژۆ نه‌کراوه‌.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان #عێراق و ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2011 جه‌خت له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی #ئه ‌مریکا ده‌کاته‌وه‌.
وتیشی: ئه‌گه‌ر عێراق به‌ هۆی هه‌ر مه‌ترسییه‌که‌وه‌ پێویستی به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بێت، ده‌بێت پاش ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان بێت.
عه‌مار کازم وتی: هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2014، واته‌ له‌ کاتی هێرشه‌کانی داعش به‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بووه‌.

جام کوردی:
دژایه‌تی عێراقییه‌کان بۆ بوونی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی #ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی #عێراق له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی #ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ وتی: وڵاتی ئێمه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا نییه‌.
عه‌مار کازم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ عێراق بنکه‌ی سه‌ربازی #ئه‌مریکا نییه‌ و ڕێکه‌وتنێک بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق واژۆ نه‌کراوه‌.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان #عێراق و ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2011 جه‌خت له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی #ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌.
وتیشی: ئه‌گه‌ر عێراق به‌ هۆی هه‌ر مه‌ترسییه‌که‌وه‌ پێویستی به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بێت، ده‌بێت پاش ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان بێت.
عه‌مار کازم وتی: هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2014، واته‌ له‌ کاتی هێرشه‌کانی داعش به‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بووه‌.
79 0 12 February, 2019

جام کوردی:
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری #ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ #حه ‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی #ڤلادیمیر_پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی سووچی ده‌کات.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #په ‌روێز_ئیسماعیلی وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ڕووسیا له‌ پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، وتی: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژه‌ی سووچی که‌ به‌ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی تیرۆریستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوریا داده‌نرێت، ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی #سوریا و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ تاوتوێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتی: سه‌رۆک کۆمارانی #ئێران ، #ڕووسیا و #تورکیا هه‌روه‌ها وێڕای تاوتوێکردنی دوایین دۆخی ناوخۆیی سوریا، ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی تاران ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس و سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌کانی داهاتووش بۆ باشتربوونی دۆخی ئه‌منی سوریا بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت.

جام کوردی:
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری #ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ #حه‌سه‌ن_ڕۆحانی له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی #ڤلادیمیر_پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی سووچی ده‌کات.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #په‌روێز_ئیسماعیلی وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ڕووسیا له‌ پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، وتی: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژه‌ی سووچی که‌ به‌ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی تیرۆریستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوریا داده‌نرێت، ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی #سوریا و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ تاوتوێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتی: سه‌رۆک کۆمارانی #ئێران، #ڕووسیا و #تورکیا هه‌روه‌ها وێڕای تاوتوێکردنی دوایین دۆخی ناوخۆیی سوریا، ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی تاران ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس و سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌کانی داهاتووش بۆ باشتربوونی دۆخی ئه‌منی سوریا بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت.
83 0 12 February, 2019

جام کوردی:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ وه‌کاله‌ت له‌ سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌ێندراودا گه‌یشته‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ش نه‌ریتی هه‌میشه‌یی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته‌یه‌ که‌ به‌ نهێنی سه‌ردانی #عێراق ده‌که‌ن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی #ئه ‌مریکا تایبه‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته‌ به‌ وه‌کاله‌ت بۆ #عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ناوبراو ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌ سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بکاته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ عێراقییه‌کان بوونی هێزه‌کانی #ئه ‌مریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌یان به‌ ئاشکراترین پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانن و سه‌ردانه‌ نهێنییه‌که‌ی دوناڵد تره‌مپیش بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ نموونه‌ دێننه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ شاناهان بوونی هێزه‌کانی #ئه ‌مریکا له‌ عێراق و چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه‌ له‌ داهاتوودا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی به‌غدا تاوتوێ ده‌کات.
پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ #سوریا به‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق داده‌نرێت.

جام کوردی:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ وه‌کاله‌ت له‌ سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌ێندراودا گه‌یشته‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ش نه‌ریتی هه‌میشه‌یی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته‌یه‌ که‌ به‌ نهێنی سه‌ردانی #عێراق ده‌که‌ن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی #ئه‌مریکا تایبه‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته‌ به‌ وه‌کاله‌ت بۆ #عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ناوبراو ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌ سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بکاته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ عێراقییه‌کان بوونی هێزه‌کانی #ئه‌مریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌یان به‌ ئاشکراترین پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانن و سه‌ردانه‌ نهێنییه‌که‌ی دوناڵد تره‌مپیش بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ نموونه‌ دێننه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ شاناهان بوونی هێزه‌کانی #ئه‌مریکا له‌ عێراق و چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه‌ له‌ داهاتوودا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی به‌غدا تاوتوێ ده‌کات.
پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ #سوریا به‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق داده‌نرێت.
81 0 12 February, 2019

جام کوردی:
سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی #ئێران به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی وارشۆی به‌ بێ بایه‌خ ناو برد و وتی، هه‌نگاوه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر هێز و به‌رنامه‌کانی ئێران نابێت.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی ، #لیوا_محه ‌ممه‌د-باقری ڕایگه‌یاند که‌ پۆڵۆنیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ نابێته‌ کۆنفرانسێکی دژ به‌ ئێران.
وتیشی: ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تا کۆنفرانسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت و ئه‌و کات ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی پۆڵۆنیا تا چه‌نده‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیانن.
سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی #ئێران کۆنفرانسی وارشۆی به‌ بێ بایه‌خ ناو برد و وتی: له‌م کۆنفرانسه‌دا باس له‌ ئێران بکرێت یان نه‌، هیچ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر‌ به‌رنامه‌کان و هێزی کۆماری ئیسلامی #ئێران نابێت.

جام کوردی:
سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی #ئێران به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی وارشۆی به‌ بێ بایه‌خ ناو برد و وتی، هه‌نگاوه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر هێز و به‌رنامه‌کانی ئێران نابێت.
به‌ پێی ڕاپۆرتی #جام_کوردی، #لیوا_محه‌ممه‌د-باقری ڕایگه‌یاند که‌ پۆڵۆنیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ نابێته‌ کۆنفرانسێکی دژ به‌ ئێران.
وتیشی: ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تا کۆنفرانسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت و ئه‌و کات ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی پۆڵۆنیا تا چه‌نده‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیانن.
سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی #ئێران کۆنفرانسی وارشۆی به‌ بێ بایه‌خ ناو برد و وتی: له‌م کۆنفرانسه‌دا باس له‌ ئێران بکرێت یان نه‌، هیچ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر‌ به‌رنامه‌کان و هێزی کۆماری ئیسلامی #ئێران نابێت.
114 0 12 February, 2019