• Kurdish Researchers ( @kurdish.res ) Instagram Profile

    @kurdish.res

    27 March, 2017
  • نوێترین هەواڵی #پزیشكی فرمانێكی تازه‌ی سییه‌كان دۆزرایه‌وه‌ زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا، سان فرانسیسكۆ، ڕۆڵێكی تازه‌ی سییه‌كانیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ پێشتر نه‌ده‌زانرا. له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی نێیچه‌ردا له‌ ڕۆژی 22ی 3ی 2017دا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زانایان له‌ڕێگه‌ی نیشاندانی ڕاسته‌وخۆی سوڕی خوێنی سییه‌كانی مشك، ده‌ریانخست كه‌ بڕێكی زۆر له‌ گه‌وره‌خانه‌ی وه‌به‌رهێنی په‌ڕه‌كانی خوێن (Megacaryocyte) له‌ بۆڕییه‌كانی خوێنی سییه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌، كه‌ په‌ڕه‌كانی خوێن ده‌رده‌ده‌ن (كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ مه‌یینی خوێندا). ئه‌م گه‌وره‌خانانه‌ش سه‌ره‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی سییه‌كانه‌وه‌ دروستبوون وه‌ك مۆخی ئێسك كه‌ دواتر ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌مه‌ش سییه‌كان بڕێكی یه‌كجار زۆر له‌ په‌ڕه‌كانی خوێن به‌رهه‌مده‌هێنن كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 50%ی كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی په‌ڕه‌كانی خوێن یان 10 ملیۆن له‌ په‌ڕه‌كانی خوێن له‌ كاتژمێرێكدا. وه‌ ئه‌وه‌شیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌خانه‌ی پێگه‌یشتوو وه‌ پێنه‌گه‌یشتوو له‌گه‌ڵ خانه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی خوێن(Hematopoietic progenitors) له‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆڕییه‌ خوێنه‌كانی سییه‌كان (ناو شانه‌ی سییه‌كان)دا بوونیان هه‌یه‌. له‌و بارودۆخانه‌دا كه‌ په‌ڕه‌كانی خوێن ژماره‌یان له‌ خوێندا داده‌به‌زێت هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خانه‌په‌ره‌نه‌سه‌ندووه‌كاندا (Stem cells) له‌ مۆخی ئێسكدا، ئه‌م خانه‌ وه‌چه‌خه‌ره‌وانه‌ له‌ سییه‌كاندا ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ مۆخی ئێسكدا دووباره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ته‌واوی ژماره‌ی په‌ڕه‌كانی خوێن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ باری ئاسایی و به‌شداری دروستكردنی چه‌ند جۆرێكی تری خانه‌ی خوێنیش ده‌كه‌ن. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌ری ده‌خات كه‌ سییه‌كان دوا وێستگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی په‌ڕه‌كانی خوێنن. وەرگێڕان/ ئاراس عومەر دیزاین/ چێنەر فەرهاد #توێژەرانی_كورد سەرچاوە http://www.nature.com/nature/journal/vaop/ncurrent/full/nature21706.html
    نوێترین هەواڵی #پزیشكی

فرمانێكی تازه‌ی سییه‌كان دۆزرایه‌وه‌
زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا، سان فرانسیسكۆ، ڕۆڵێكی تازه‌ی سییه‌كانیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ پێشتر نه‌ده‌زانرا.
له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی نێیچه‌ردا له‌ ڕۆژی 22ی 3ی 2017دا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زانایان له‌ڕێگه‌ی نیشاندانی ڕاسته‌وخۆی سوڕی خوێنی سییه‌كانی مشك، ده‌ریانخست كه‌ بڕێكی زۆر له‌ گه‌وره‌خانه‌ی وه‌به‌رهێنی په‌ڕه‌كانی خوێن (Megacaryocyte) له‌ بۆڕییه‌كانی خوێنی سییه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌، كه‌ په‌ڕه‌كانی خوێن ده‌رده‌ده‌ن (كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ مه‌یینی خوێندا). ئه‌م گه‌وره‌خانانه‌ش سه‌ره‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی سییه‌كانه‌وه‌ دروستبوون وه‌ك مۆخی ئێسك كه‌ دواتر ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌مه‌ش سییه‌كان بڕێكی یه‌كجار زۆر له‌ په‌ڕه‌كانی خوێن به‌رهه‌مده‌هێنن كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 50%ی كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی په‌ڕه‌كانی خوێن یان 10 ملیۆن له‌ په‌ڕه‌كانی خوێن له‌ كاتژمێرێكدا. وه‌ ئه‌وه‌شیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌خانه‌ی پێگه‌یشتوو وه‌ پێنه‌گه‌یشتوو له‌گه‌ڵ خانه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی خوێن(Hematopoietic progenitors) له‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆڕییه‌ خوێنه‌كانی سییه‌كان (ناو شانه‌ی سییه‌كان)دا بوونیان هه‌یه‌. له‌و بارودۆخانه‌دا كه‌ په‌ڕه‌كانی خوێن ژماره‌یان له‌ خوێندا داده‌به‌زێت هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خانه‌په‌ره‌نه‌سه‌ندووه‌كاندا (Stem cells) له‌ مۆخی ئێسكدا، ئه‌م خانه‌ وه‌چه‌خه‌ره‌وانه‌ له‌ سییه‌كاندا ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ مۆخی ئێسكدا دووباره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ته‌واوی ژماره‌ی په‌ڕه‌كانی خوێن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ باری ئاسایی و به‌شداری دروستكردنی چه‌ند جۆرێكی تری خانه‌ی خوێنیش ده‌كه‌ن.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌ری ده‌خات كه‌ سییه‌كان دوا وێستگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی په‌ڕه‌كانی خوێنن.

وەرگێڕان/ ئاراس عومەر
دیزاین/ چێنەر فەرهاد

#توێژەرانی_كورد

سەرچاوە
http://www.nature.com/nature/journal/vaop/ncurrent/full/nature21706.html

  • 254 3
  • Save Image Other Pictures
@layadmirani Instagram Profile 27 March, 2017

لقد خلقنا الانسان في احسن تقويم

@rebinqadri Instagram Profile 27 March, 2017

ئەدمین زۆر جوان بو سپاس